أحتاج ترجمة هذا مقال

تقليص
X
 
  • الوقت
  • عرض
إلغاء تحديد الكل
مشاركات جديدة
  • بلقاسم علواش
    عضو منتسب
    • Jan 2011
    • 7

    أحتاج ترجمة هذا مقال

    [fieldset=أرجوا الترجمة]السلام عليكم إخوتاه راجيا من الأساتذة المتخصصين ترجمة علمية لهذا المقال المدرج أسفله إلى اللغة العربية، للحاجة إليه في إفادة علمية، وسأكون لكم من الشاكرين ولخيركم هذا من الذاكرين، وكان الله في عونكم.
    مافی چاره‌نووس وه‌ك تیۆریی و شێوه‌كانی به‌ده‌ستهێنان و جێبه‌جێكردنی ‌ خه‌لیل عه‌بدوڵلا‌ 9/3/2011به‌شی سێیه‌م و كۆتاییشێوه‌كانى پیاده‌كردنى مافى چاره‌نووسدوو شێوه‌ یان دوو رێگه‌ى سه‌ره‌كى هه‌یه‌ بۆ پیاده‌كردنى مافى چاره‌نووس، ئه‌وانیش یه‌كه‌میان راپرسیى گشتیى ء دووه‌میان بڕیارى ده‌سته‌یه‌كى نیشتمانی هه‌ڵبژێردراء (په‌رله‌مان).گه‌لى كوردستان له‌عیراق بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسى رێگه‌ى دووه‌مى هه‌ڵبژاردو به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى كوردستان بڕیارى فیدراڵى په‌سه‌ندكرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌داء به‌پێى یاساى ژماره‌ یه‌كى ساڵى 1992ى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردستانی عیراق به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ء به‌ده‌قێكى یاسایى ده‌سه‌لات به‌و ئه‌نجومه‌نه‌ درابوو كه‌بڕیار له‌مه‌سه‌له‌ چاره‌نووسسازه‌كانى گه‌لى كوردستانى عیراق ء رێكخستنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌لا ده‌سه‌لاتى ناوه‌ندیدا بدات. هه‌ر بۆیه‌ش له‌ڕۆژى 4ى تشرینى یه‌كه‌مى 1992 ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى كوردستان له‌دانیشتنێكدا به‌كۆى ده‌نگى هه‌ر (105) ئه‌ندامه‌كه‌ى بڕیاریدا په‌یوه‌ندى یاسایى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌لا ده‌سه‌لاتى ناوه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌ماى فیدراڵى رێكبخات. رۆژى 5ى تشرینى یه‌كه‌مى 1992، ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى كوردستان له‌دانیشتنێكى تردا بڕیاریدا كه‌ده‌سه‌لاتى تایبه‌تمه‌نده‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ده‌سه‌لاته‌كانى حكومه‌تى فیدراڵى پیاده‌ بكات ء له‌هه‌موو كارءباره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا شوێنى بگرێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ى كه‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌غدا دان به‌بڕیارى فیدراڵى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى كوردستان ء ده‌سه‌لاته‌ یاساییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌نێت.بێگومان رژێمى پێشووی به‌غدا دانی به‌ده‌سه‌لاته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌نا، تا ئه‌و كاته‌ی له‌پرۆسه‌ى ئازادى عیراقدا ئه‌و رژێمه‌ رءءخاو ئیدى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار ره‌خسا كه‌مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له‌چوارچێوه‌ى یاساء ده‌ستووردا به‌رجه‌سته‌ بكرێن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سیستمى ناوه‌ندیى عیراق كۆتاییهات ء سیستمى فیدراڵى بووه‌ سیستمى ره‌سمى ده‌وڵه‌ت ء هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكى فیدرالا له‌یاساى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى عیراق بۆ قۆناغى گواستنه‌وه‌ له‌ساڵی 2004ء دواتر له‌ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیراقدا له‌ساڵى 2005 به‌ڕه‌سمى ناسێنرا.واته‌ له‌قۆناغى ئێستادا گه‌لى كوردستان مافى چاره‌نووسى خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى فیدراڵى دیاریكردووه‌ء ئه‌و مافه‌ له‌ده‌ستووردا چه‌سپیوه‌ كه‌زۆرینه‌ى 79%ى گه‌لانى عیراق به‌راپرسیى گشتیى په‌سه‌ندییان كردووه‌.دووه‌م: گه‌لانی چیكء سلۆفاككۆمارى چیكۆسلۆفاكیا له‌سالانى (1918ـ1939)ء (1945ـ1992) ده‌وڵه‌تێكى یه‌كگرتووى نێوان هه‌ردوو گه‌لی چیكء سلۆفاك بوو.سوپاى سوورى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له‌كاتى جه‌نگى دووه‌مى جیهاندا، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى له‌بن ده‌ستی ئه‌ڵمانیا ده‌ركرد. ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ببێت به‌یه‌كێك له‌ده‌وڵه‌تانى بلۆكى خۆرهه‌لات ء ئه‌ندامى په‌یمانى وارشۆء بكه‌وێته‌ ژێر سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت.ساڵى 1989 له‌ڕێی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ كۆتایى به‌ده‌سه‌لاتى ره‌هاى حزبى كۆمۆنیستی ئه‌و ولاته‌ هات ء ناوى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ له‌كۆمارى چیكۆسلۆفاكیاى سۆسیالیستى یه‌وه‌ بۆ كۆمارى چیكۆسلۆفاكیاى فیدراڵ گۆڕا.له‌دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت، په‌رله‌مانى ئه‌و ولاته‌ به‌شێوه‌یه‌كى شارستانى ء ئاشتیانه‌ بڕیارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كۆمارى چیكۆسلۆفاكیاى فیدراڵى له‌ساڵى 1992داء هه‌ردوو گه‌لی چیك ء سلۆفاك وه‌ك دوو كۆماری سه‌ربه‌خۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان له‌ساڵى 1993 راگه‌یاند.لێك جیابوونه‌وه‌ى ئه‌م دوو كۆماره‌ به‌و شێوازه‌ نموونه‌یه‌كى جوان ء شارستانى ء ئاشتیانه‌ى گه‌یشتن به‌مافى چاره‌نووسه‌.سێیه‌م: گه‌لی باشوورى سودانكێشه‌ى باشوورى سودان، كێشه‌یه‌كى كۆنى نێوان گه‌لى باشوورى سودان ء حكومه‌ته‌ مه‌ده‌نى ء سه‌ربازییه‌كانى سودانه‌.ئه‌گه‌رچى سودان له‌ساڵى 1956دا سه‌ربه‌خۆیى وه‌رگرت ء له‌ده‌سه‌لاتی كۆلۆنیالی به‌ریتانى رزگارى بوو. به‌لام حكومه‌تى خۆماڵى نه‌یتوانى كێشه‌ سیاسییه‌كانى باشوور چاره‌سه‌ر بكات ء ناوچه‌كه‌ى فه‌رامۆش كردء دانیشتوانه‌كه‌ى بێبه‌شكرد له‌به‌شداری ده‌سه‌لاتی سیاسی ولات. بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ ناهه‌مواره‌ گه‌لى باشور به‌سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى ئه‌نانیا له‌ساڵى 1962 خه‌باتى سیاسى ء چه‌كداری هه‌ڵبژاردو ئه‌و خه‌باته‌ش ده‌ ساڵى خایاند. له‌ساڵى 1972دا حكومه‌تى سودان ء بزووتنه‌وه‌ى ئه‌نانیا رێككه‌وتننامه‌ى (ئه‌دیس ئه‌بابا) یان ئیمزاكردء به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ كۆتایى به‌شه‌ڕهات ء باشور ئۆتۆنۆمییه‌كی فراوانى پێبه‌خشرا.به‌لام كێشه‌كان چاره‌سه‌ری ریشه‌ییان بۆ نه‌كراء جارێكیتر سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه‌و له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاكاندا خولێكى ترى شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه‌.دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له‌ناوچه‌ى (بانتیۆ)ى باشورى سودان ء سه‌پاندنى شه‌ریعه‌تى ئیسلامى به‌سه‌ر سه‌رانسه‌رى ولاتدا له‌ساڵى 1983دا كێشه‌كانى نێوان سودان ء باشوورى ولاتى قوڵتر كرده‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ساڵى 1983ه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ى گه‌لیى رزگارى سودان به‌سه‌رۆكایه‌تى (جۆن گه‌ره‌نگ) خه‌باتى چه‌كدارى ده‌ست پێكرده‌وه‌ ئه‌و شێوازه‌ خه‌باتى به‌رده‌وام بوو تا 20ی ته‌مووزی 2002 كه‌ رێككه‌وتننامه‌ی ماشاكۆس له‌نێوان وه‌فدی حكومه‌تی سودان ء بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی رزگاری سودان ئیمزاكردو ئاگربه‌ست راگه‌یه‌نرا، له‌كانونى دووه‌مى 2005 رێككه‌وتننامه‌ى نیفاشا له‌نێوان عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیرى سه‌رۆكى سودان ء جۆن گه‌ره‌نگ سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى گه‌لى رزگارى سودان ئیمزاكرا. به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ به‌یه‌كجاری كۆتایی به‌شه‌ڕ هات ء ده‌سه‌لات ء سامان دابه‌شكراء بڕیاردرا دواى شه‌ش سالا له‌ڕێى راپرسیى گشتییه‌وه‌ چاره‌نووسى باشوورى سودان دیارى بكرێت، به‌وه‌ى كه‌ له‌گه‌لا سودان ده‌مێنێته‌وه‌ یاخود ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ راده‌گه‌یه‌نێت. بڕیاره‌ مانگى كانونى دووه‌مى 2011 ئه‌و راپرسییه‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسى سیاسیى گه‌لى باشوورى سودان. گه‌لی باشور هه‌موو شێوه‌كانی خه‌باتی ئاشتییانه‌و چه‌كداری بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووس گرتۆته‌ به‌ر، به‌لام به‌و مافه‌ نه‌گه‌یشتووه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێی راپرسی گشتییه‌وه‌ چاره‌نووسی خۆی دیاری بكا.چواره‌م: بیابانى خۆرئاوازۆرینه‌ی دانیشتوانی بیابانى خۆرئاوا له‌نه‌ته‌وه‌ى ئه‌مازیغین ء موسڵمانن وه‌ك گه‌لێكى جیاواز له‌گه‌لانی تری ناوچه‌كه‌ خۆیان پێناسه‌ ده‌كه‌ن.ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌سالانى (1884ـ1975) واته‌ 91 سالا له‌ژێر ده‌سه‌لاتی كۆلۆنیالی ئیسپانیدا بوو.گه‌لى بیابانى خۆرئاوا له‌سه‌رده‌مى كۆلۆنیالی ئیسپانى ء دواتریش له‌خه‌باتدا بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى چاره‌نووس ء دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ره‌ى پۆلیساریۆ وه‌ك رێكخراوێكى سیاسى ماوه‌ى زیاتر له‌ 16 سالا له‌خه‌باتێكى سه‌ختى چه‌كداریدا بوو بۆ ده‌ستهێنانى مافى چاره‌نووس. به‌لام كێشه‌كه‌ به‌شه‌ڕ یه‌كلایى نه‌بۆوه‌و هه‌ردوو لایه‌نى كێشه‌ (مه‌غریب ء به‌ره‌ى پۆسیاریۆ) گه‌یشتنه‌ ئه‌و بڕوایه‌ى كه‌كێشه‌كه‌ به‌شێوازى سیاسى چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ساڵى 1991دا به‌ڕه‌سمى ئاگربه‌ستییان راگه‌یاندء بڕیاریاندا له‌ڕێى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ء به‌راپرسى گشتیى كێشه‌كه‌ یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌رچى كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵى 1966ه‌وه‌ بڕیاریدا بوو ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ڕاپرسیى گشتیى یه‌كلایى بكرێته‌وه‌. به‌لام ئه‌و بڕیاره‌ له‌كاتى خۆیدا جێبه‌جـآ نه‌كرا. جارێكى تر ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌نیسانى 1991دا بڕیاریدا ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ڕێى راپرسیى گشتییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت ء بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڕیارى پێكهێنانى تیمێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی دا بۆ رێكخستنى راپرسیى گشتى له‌و ناوچه‌یه‌دا.بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى تیمه‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌وته‌ كارء له‌بوارى كاركردندا رءءبه‌رى كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ بۆوه‌. ئه‌ویش كێشه‌ى دیاریكردنى ناسنامه‌ى ده‌نگده‌رانی ناوچه‌كه‌ بوو، واته‌ كـآ مافى ده‌نگدانى پێده‌رێت. هه‌ر لایه‌نێكى كێشه‌كه‌ ئه‌وى ترى تۆمه‌تبار ده‌كرد كه‌ خه‌ڵكى غه‌ریبه‌ى له‌ناوچه‌كه‌دا نیشته‌جـآ كردووه‌ به‌مه‌به‌ستى گۆڕینى ئه‌نجامى راپرسییه‌كه‌. ئه‌و كێشه‌یه‌ بووه‌ هۆى دواخستن ء په‌كخستنى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه‌.مارسى 1997 جیمس بیكه‌ر نێردراوى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند چاره‌سه‌رێكى خسته‌ڕءء بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ له‌وانه‌:-1چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بیابانى خۆرئاوا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئۆتۆنۆمى فراوان له‌ژێر سایه‌ى سه‌روه‌رى مه‌غریبدا. ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ پشتیوانییه‌كى گه‌وره‌ى عه‌ره‌بى ء نێوده‌وڵه‌تى لێكرا. به‌لام به‌ره‌ى پۆلیسایۆء جه‌زائیر ره‌تیانكرده‌وه‌ به‌بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌مافى سه‌ربه‌خۆیى به‌هه‌رێمه‌كه‌ نه‌دا بوو.-2ئه‌نجامدانى راپرسیى گشتیى بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى هه‌رێمه‌كه‌.مه‌غریب ء پۆلیساریۆ كه‌هه‌ردوو لایه‌نى كێشه‌كه‌ بوون به‌و شێوازى چاره‌سه‌ره‌ رازیبوون، به‌لام دواتر به‌هۆى كێشه‌ى ناسنامه‌ى ده‌نگده‌ران كه‌پۆلیساریۆء جه‌زائیر له‌دژى ئه‌وه‌ بوون كه‌چه‌ند هۆزێكى دیاریكراوى بیابانى خۆرئاوا به‌شدارى پرۆسه‌ى راپرسییه‌كه‌ بكه‌ن. ئه‌و تێزه‌ سه‌رى نه‌گرت.-3چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى دابه‌شكردنى بیابانى خۆرئاوا له‌نێوان مه‌غریب ء پۆلیساریۆدا. پولیساریۆء جه‌زائیر به‌و چاره‌سه‌ره‌ رازى بوون. به‌لام مه‌غریب ره‌تیكرده‌وه‌ به‌بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌هه‌موو خاكى بیابانى خۆرئاوا به‌شێكى جیانه‌كراوه‌یه‌ له‌خاك ء سه‌روه‌رى مه‌غریب.-4به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ر سـێ چاره‌سه‌ره‌كه‌ نه‌چوونه‌ بوارى جێبه‌جێكردن ء له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانى كێشه‌كه‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌كران. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌واز له‌و دۆسێیه‌ بهێنـآ. به‌وه‌ى كه‌هێزه‌كانى ئاشتى پارێزء چاودێره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌بیابانى خۆرئاوا بكشێنێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ی كه‌جارێكى تر شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانى پۆلیساریۆء مه‌غریبدا هه‌ڵبگیرسێته‌وه‌.گه‌لی بیابانی خۆرئاوا هه‌موو شێوه‌كانی خه‌باتی سیاسی ء چه‌كداری گرتۆته‌ به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووس، به‌لام تائێستا به‌و مافه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.پێنجه‌م: گه‌لی فه‌له‌ستینله‌جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهاندا، ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى شكستى هێناو به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌لات ء قه‌ڵه‌مڕه‌وى له‌ده‌ستدا. به‌پێى هه‌ردوو په‌یمانى سیڤه‌رء لۆزان فه‌له‌ستین له‌ژێر سه‌روه‌رى ء ده‌سه‌لاتى ئه‌و ئیمپراتۆره‌دا نه‌ما.دواتر به‌پێى بڕیارى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان له‌ساڵى 1922، فه‌له‌ستین خرایه‌ ژێر ئینتدابى به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى فه‌له‌ستین ئاماده‌ بكات بۆ خۆ به‌ڕێوه‌بردن ء سه‌ربه‌خۆیى. بڕیارى (181)ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌22ى تشرینى دووه‌مى 1947 سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنى فه‌له‌ستین، رێگه‌ى به‌دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستیندا چه‌ندین بڕیارى دیكه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانى له‌گه‌لى فه‌له‌ستین كرد بۆ گه‌یشتن به‌مافى چاره‌نووس. به‌لام سه‌ربارى ئه‌و پشتیوانییه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، گه‌لی فه‌له‌ستین به‌و سنووره‌ رازی نه‌بوو كه‌ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دیاری كرابوو، بۆیه‌ كێشه‌ى فه‌له‌ستین به‌پێى ئه‌و بڕیارانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرا. ئیدى گه‌لى فه‌له‌ستین هه‌موو رێگاكانى خه‌باتى سیاسى ء چه‌كدارى گرته‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌كانی.له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌ساڵى 1964ه‌وه‌ گه‌لی فه‌له‌ستین له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی رێكخراوی رزگاری فه‌له‌ستیندا خه‌باتی سیاسی ء چه‌كداری ئه‌نجامدا تا ساڵی 1994 هه‌ردوو لایه‌نى ئیسرائیلى ء فه‌له‌ستینى رێككه‌وتننامه‌ى ئاشتى ئۆسلۆیان ئیمزاكردء به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ ده‌سه‌لاتى ناوخۆیى فه‌له‌ستینى له‌كه‌رتى غه‌زه‌و كه‌نارى خۆرئاوا دامه‌زرا. به‌لام ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ده‌سه‌لاتێكى ناوخۆییه‌و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌ناسراوه‌و دانى پێدانه‌نراوه‌. ده‌توانین بڵێین ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ئۆتۆنۆمییه‌كى فراوانه‌، كه‌به‌ئۆتۆنۆمی ده‌ره‌كی ناو ده‌برێت، چونكه‌ له‌ڕێی رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئۆسلۆو به‌ شاهیدی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك په‌سه‌ند كراوه‌ء به‌قۆناغی پێش سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت.له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ خه‌بانی گه‌لانی كوردو بیابانی خۆرئاواو باشووری سودان و فه‌له‌ستینء چیكء سلۆفاك، گه‌یشتینه‌ ئه‌و راستییه‌ی كه‌چوار گه‌لی یه‌كه‌م، هه‌ردوو شێوازی خه‌باتی سیاسیی ء چه‌كدارییان په‌یڕه‌و كردووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مافی چاره‌نووس، له‌و چوار چێوه‌یه‌دا گه‌لی كورد ئه‌و مافه‌ی به‌شێوه‌ی فیدراڵی له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا به‌رجه‌سته‌كردووه‌. گه‌لی فه‌له‌ستین مافی ئۆتۆنۆمیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت. باشوری سودان تائێستا به‌و مافه‌ نه‌گه‌یشتووه‌و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی سوداندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتوه‌ كه‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له‌رێی راپرسییه‌وه‌ چاره‌نووسی دیاری بكات، به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ سودان ده‌مێنێته‌وه‌ یاخود جیاده‌بێته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ داده‌مه‌زرێنێت. بیابانی خۆرئاواش كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزه‌و ئاسۆی چاره‌سه‌كردنی روون نییه‌. جیا له‌و چوار گه‌له‌ هه‌ردوو گه‌لی چیكء سلۆفاك به‌شێوازێكی ئاشتیانه‌و به‌بێ كێشه‌و گیروگرفت له‌رێی بریارێكی په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌مافی چاره‌نووس گه‌یشتنء ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان راگه‌یاند.*ئه‌م وتاره‌ له‌ژماره‌ (2)ی گۆڤاری كه‌لتوردا بلاوكراوه‌ته‌وه‌. سه‌رچاوه‌وپه‌راوێزه‌كان:
    -1عبدالرحمن سلیمان الزیبارى ـ الوضع القانونی لاقلیم كوردستان العراق، مطبعه‌ وزاره‌ التربیه‌ / أربیل 2002، ص 346
    -2 عبدالرحمن سلیمان الزیباری ـ المصدر السابق. ص 347
    -3موسوعه‌ عالم السیاسه‌ الجزء/ 13،سعد مفرج ولجنه‌ من الباحثیین بیروت -2006 ص210
    -4 عبدالرحمن سلیمان الزیبارى ـ المصدر السابق ص 347
    -5 عبدالرحمن سلیمان الزیباری -المصدر السابق ص350
    -6 عبدالرحمن سلیمان الزیباری -المصدر السابق ص365-7سایته‌كانی ئینته‌رنێت:1-www.mohtawa.org2-




    www.moqatel.com7-www.qudsnet.com
    والسلام عليكم ورحمة الله تعالى وبركاته[/fieldset]
    http://wwww.knwe.org/Direje.aspx?Jim...r=2&Besh=Witar
  • عبدالرحمن السليمان
    عضو مؤسس، أستاذ جامعي
    • May 2006
    • 5732

    #2
    [align=justify]لا أكراد في الحي يا أستاذ بلقاسم! وللأسف لا أعرف من الكردية شيئا.[/align]

    تعليق

    • بلقاسم علواش
      عضو منتسب
      • Jan 2011
      • 7

      #3
      ننتظر لعل الزمنَ يجودُ
      وشكرا لك أستاذنا القدير عبد الرحمان

      تعليق

      يعمل...